440 تەرم لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا دۆزرانەوە

 

دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەڵێن گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە 440 تەرمی تێدا نێژراون لە شاری ئیزیۆمی سەر بە پارێزگای خارکیڤ.

 

بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم، بەشێک لە قوربانییەکان لە کاتی تۆپباران و هێرشی ئاسمانیدا کوژراون. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئۆکرایناتوانیان بەشێک لە پارێزگای خارکیڤ لەوان ئیزیۆم کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

ئەم ناوچانە دوای دەستپێکردنی لەشکرکێشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینالەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە داگیرکرابوون.

Back to top button