كاره‌بای نیشتیمانی ده‌كرێت به‌ 24 كاتژمێر.

 

خواكوڕك

بەهۆی گۆڕانی كەش و هەوا و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، دوای نەورۆز 24 كاژێر كارەبا بۆ دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دابیندەكرێت.

(ئومێد محەممەد) بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندوه‌” بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو، دەتوانن دوای نەورۆز 15 كاژێر كارەبای نیشتمانی بۆ هاونیشتمانیان دابین بكەن، موەلیدە ئەهلییەكانیش دەتوانن ئەو كاتەی دەمێنێتەوە كارەبا بدەن، بەمجۆرە 24 كاژێر كارەبا بۆ دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دابیندەكرێت.

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، باشبوونی دۆخی كارەبا تاوەكو سەرەتاكانی مانگی پێنج بەردەوامدەبێت. ئەمساڵ لە وەرزی زستان و سەرمای تووندا خواست لەسەر كارەبا تاوەكو 6200 مێگاوات رۆیشت، بەڵام ئێستا بۆ خوار 4 هەزار مێگاوات دابەزیوە.

لە هەرێمی كوردستان بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی نزیكەی 2 هەزار ‌و 700 مێگاواتە، ئەو كارەبایەش بەسەر پارێزگاكاندا دابەشدەكرێت، 42%ی بۆ پارێزگای هەولێر، 34% ی بۆ  پارێزگای سلێمانی و بۆ دهۆكیش 24% دیاریكراوە. هەروەها لە هەرێمی كوردستاندا زیاد لە یەك ملیۆن ‌و 630  هەزار هاوبەشی كارەبا هەیە.

Back to top button