راوێژکاری باڵای ئەڵمانیا: دەبێت ببینە باشترین و گەورەترین هێزی سەربازی لە ئەوروپا

 

ئۆلاف شوڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی سوپای ئەڵمانیا رایگەیاند: پێویستە ئەڵمانیا ببێتە باشترین و بەهێزترین هێزی سەربازی لە ئەوروپادا.

 

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی جەختی لەوە کردەوە کە “شیکاریی سەرکردەکانی پێشووی ئەم وڵاتە کە گوایە ئەڵمانیا لەگەڵ دراوسێکانیدا سەلامەتە و پێویستی بە بەهێزکردنی سەربازی نییە بە تەواوی هەڵە بووە”.

 

لەم دیدارەدا ئۆلاف شوڵتز باسی لە بەهێزکردنی ڕۆڵی ئەوروپا لە ناتۆ کرد. ڕاوێژکاری سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا وتی: ئێمەی ئەوروپییەکان دەبێ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەرپرسیارێتی زیاتر لە ناتۆدا بگرینە ئەستۆ.

 

 

راوێژکاری ئەڵمانیا لە کاتێکدا ئەم قسانە دەکات لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا لەلایەن هاوپەیمانە گەورەکەیەوە کە ئەمریکایە رەخنەی توندی لێ گیراوە، بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی چەکی پێویست بۆ ئۆکرانیا لە حەوت مانگی رابردوودا

. بێ هۆکار نەبوو کە لە هەمان کاتدا ڕۆژی هەینی بەرپرسانی بەرگری ئەڵمانیا بەڵێنیان دا کە چەکی زیاتر بگەیەننە ئۆکراینا بۆ بەهێزکردنی سوپای ئەو وڵاتە لە شەڕی لەگەڵ ڕووسیادا.

لەوانە چەندین سیستەمی هەڵدانی مووشەک بە ناوی “مەریخ ٢” هەروەها ٢٠٠ مووشەک و ٥٠ کەشتی زرێپۆشی کارمەندان.

Back to top button