پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردن

 

پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ درێژایی 620 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌ زاخۆ ده‌ستپێده‌كات و له‌ خانه‌قین كۆتایی دێت.

 

ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات

پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ درێژایی 620 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌ زاخۆ ده‌ستپێده‌كات و له‌ خانه‌قین كۆتایی دێت و  “پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ قۆناغی خه‌مڵاندنی بودجه‌یه‌ و كاری باشی بۆ كراوه‌”.

 

هاوکات ئاگری  ئاماژە بەوە دەکات  “له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، ورده‌كاری پرۆژه‌كه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت و كات و بڕی پاره‌ی پێوست بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێ”.

 

ئاشكراشی كرد، ” قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته‌ شاری هه‌ولێر، له‌ قۆناغی دووه‌میشدا له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ كۆیه‌ و رانیه‌ و قه‌ڵادزێیه‌، پاشان قۆناغ دوای قۆناغ له‌ دهۆك و سه‌رسنگ و ئامێدی ده‌بێ و دواتر هه‌ولێر بۆ حاجی ئۆمه‌ران و.. هتد.”

 

Back to top button