سعوودیە : میوزیک دەبێتە بەشێک لە بەرنامەی پەروەردەیی قوتابخانەکان .

 

سعودیە فێرکردنی میوزیک  لە چوارچێوەی بەرنامەی پەروەردەیی قوتابخانەکان دەگرێتەوە، هەروەها ڕێگە بە ژنان و خێزانەکان دەدرێت بەشداری لە هۆڵی وەرزشی بکەن.

 

 

میدیاکانی عەرەبستانی سعوودیە بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڕیاریانداوە وانەوتنەوە لە بواری مۆسیقادا بخەنە چوارچێوەی مەنهەجی قوتابخانەکانەوە.

 

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، سوڵتان ئەلبازی، بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی میوزیك، وێڕای دەركەوتنی لە كەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە رایگەیاند: “دەتوانرێت لە دوو ساڵی داهاتوودا پەروەردەی مۆسیقا لە قوتابخانەكانی سعودیە جێبەجێ بكرێت و لەخۆی بگرێت”. لە باخچەی ساوایانەوە تا ئاستە بەرزەکان.”

 

ئەم بڕیارەی دەسەڵاتی پەروەردەیی سعودیە لە کاتی گۆڕانکارییە بەرفراوانەکانی ئەم دواییەی کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەم وڵاتەدا دراوە. پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە سعودیە و کردنەوەی فەزای چالاکی رۆشنبیری وایکردووە ئەم وڵاتە ببێتە ناوەندێک بۆ سازدانی کۆنسێرت و نمایشی هونەری و پرۆگرامی تری رۆشنبیری و کات بەسەربردن.

 

ساڵی خوێندنی 2022 لە سعودیە پەیوەست بوو بە دامەزراندنی 100 قوتابخانەی ئەهلی بۆ پەروەردەی مۆسیقا. هەروەها لە قوتابخانەکانی دیکەی ئەم وڵاتە پشتگیری کران بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا هونەریەکانی خوێندکاران بە دابینکردنی ئامێری مۆسیقای جۆراوجۆر.

Back to top button