بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت کۆنفرانسێک لەسەر ڕوودانی لافاوى شارى هەولێر و دۆزینەوەى چارەسەر ئەنجام دەدرێت

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، لەژێر چاودێرى رێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بە سەرپەرشتى پارێزگاى هەولێر و بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و کونسوڵ و نوێنەرى وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ناحکومیەکان و دەزگا خێرخوازییەکان و کۆمپانیا گەورەکان و چەندین پسپۆڕ و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆ لەهۆڵى سەعد عەبدوڵڵا کۆنفرانسێکی گەورە ئەنجام دەدرێت.

کۆنفرانسەکە سەبارەت بە ڕوودانی لافاوى شارى هەولێر و دۆزینەوەى چارەسەر ئەنجام دەدرێت.

Back to top button