9 ملیار و 218 ملیۆن دینار بۆ بەنداوی خنس لە دهۆک تەرخان کرا

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی خنس، 9 ملیار و 218 ملیۆن دیناری تەرخان کردووە.

بەنداوی خنس دووەم گەورەترین بەنداو دەبێت لە پارێزگای دهۆک و ساڵانە توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بە تەواوکردنی پڕۆژەکە ئاوێکی زۆر بۆ پارێزگای دهۆک دابین دەکرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە گرنگییەکەی زۆر بە درووستکردنی بەنداوەکان بدات و لەو ڕێیەوە پارێزگاری لە سامانی ئاو و کشتوکاڵ بکات.

Back to top button