ئیسرائیل پێنج سەربازی سووریای کوشت

پێنج سەربازی سووریا لە ئەنجامی مووشەكبارانكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و چەند ناوچەیەكی باشووری پایتەختی ئەو وڵاتە لە لایەن ئیسرائیلەوە، كوژران.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی سوریا، ئەو هێرشە ئاسمانییەی سوپای ئیسرائیل، فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی و چەند جێگایەکیتری کردۆتە ئامانج لە باشوری دیمەشق. بەهۆی ئەو بۆردوومانانەشەوە پێنج سەربازی سوپای سوریا کوژران.

لەلایەکیترەوە رێکخراوی مەرصەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، کە بۆردومانەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی لە (مەزارع ئەلغەسولە) لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی و دەوروبەری ناوچەی (سیدە زینب) و (کسوة) لە ریفی دیمەشقی کردۆتە ئامانج: کە هێزەکانی سەر بە ئێرانی لێن و بەرگریی ئاسمانیی سوپای سوریاش هەوڵیداوە بەر بە مووشەکەکان بگرێت.

Back to top button