ساسان عەونی: سەرۆکی حکومەت 35 ملیار دیناری بۆ چارەسەری کێشەکانی لافاو تەرخانکردووە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2022، له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ لافاو لە هه‌ولێر، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به‌ده‌ست گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌تی وشكه‌ساڵی، کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی، هەروەها باران بارینێكی زۆر لە کاتێکی کەمدا كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ولێری پایته‌خت رووبدات و زیانی گیانی و ماددی لێبكه‌وێته‌وه.
گوتیشی : سەرۆکی حکومەت 35 ملیار دیناری بۆ چارەسەری کێشەکانی لافاو تەرخانکردووە