ئاسایشی ئاکرێ ڕاگەیاندراوێکی دیکەی لە بارەی کوژرانی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو کردەوە .

 

 

”ئەو چەك و ئۆتۆمبێلەی بكوژ لای بووە، موڵكی خۆی بووە“ئاسایشی ئاكرێ لێدوانی برایەكی عەقید سابر جومعە ڕەت دەكاتەوەە کە گۆیا ئەو چەک و ئۆتۆمبێلەی بکوژ بە کاری هێناوە هی وەزارەتی پێشمەرگە بووە

 

ڕوونكردنەوە بۆ رای گشتی

 

لە بەرواری ١٥ی ٩ی ٢٠٢٢ لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا تۆمەتبارێك بە ناوی (و- ف – س) لەناو سەنتەری قەزای ئاكرێ ئەفسەرێكی پێشمەرگەی بە ناوی شەهید (عەقید صابڕ جومعە عەبدولڕەحمان) تیرۆر كرد.

 

– سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید دەكەین و لەدەست دانی ئەو خەسارەتێكی گەورەیە و هەڵگری خەمی ئەوین.

 

– لەبارەی لێدوانی برایەكی شەهید عەقید سابر كە بۆ هەندێك دەزگای میدیایی داوە و رای گەیاندووە كە تۆمەتباری ئەو تاوانە (چەك و ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی ئاسایش)ی بەكار هێناوە، ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئاكرێ ئەم قسانە ڕەت دەكەینەوە و هیچ راستییەكی نییە، ئەو چەك و كەلوپەلە سەربازییانەی لەم تاوانەدا بەكار هێندراون، موڵكی ئاسایش نین و تایبەت بوون بە تۆمەتبار و دیارە پێش دەركرانی ڕێنمایی نوێی چەك لە لایەن (وەزارەتی ناوخۆوە)، تۆمەتبار بەدەستی خستوون. هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلەشی لای تۆمەتبارەكە بووە، ئۆتۆمبێلێكی تایبەتە و موڵكی ئاسایش نییە.

 

– لە ڕۆژی ڕوودانی ئەم تاوانە، هێزە ئەمنییەكانی ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاكرێ، لە شوێنی ڕووداوەكە ئامادەبوون و بەشداربووین لە دەستبەسەركردنی تاوانبارەكەدا.

 

– دلنیایی دەدەینە هەموو خەڵكی دەڤەری خۆمان، هێزەكانی ئێمە هەردەم بۆ پاراستنی ئاسایشی دەڤەرەكە و هاووڵاتییان بێ هیچ خەمساردییەك بەردەوام لە ئەركدان و یاسا سەروەرە بۆ هەموو چین و گەڕەكێك بەبێ جیاوازی.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئاكرێ

١٧ی ٩ی ٢٠٢٢

Back to top button