دەست بەسەر 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

 

دهۆک ، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، رایگەیاند دەستیان بەسەر 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  ئەمڕۆ (شەممە 17ـی ئەیلول)ـلە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات  ” رێکەوتی 16ـی ئەیلول، لە دوای بەدواداچوون و چاودێرییەکی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دهۆک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تواندرا لە ناو شاری دهۆک دەست بە سەر 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)ـدا بگیرێت و هەروەها تۆمەتبارێک بە ناوی (م . ع . ح) لەگەڵیدا دەستگیرکرا.”

 

هاوکات لە  راگەیەندراوەدا  ئاماژە بەوە کراوە  “لە رێکەوتی 11ـی ئەیلول، بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، دەستی بەسەر 250 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرت و سێ تۆمەتباریشی بە ناوەکانی (ل. ج. ا) و (ز. س. ج) و (د. ع. ح) دەستگیرکرد.”

 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دووپاتیکردووەتەوە کە “لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان بەردەوامن، پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە دادگا دراون.”

Back to top button