وەزیری خوێندنی باڵا کاتی کاراکردنی زانکۆلاین ئاشکرا دەکات
ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 18ی ئەیلوول زانکۆلاین کارا دەکرێت و دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە، ئاماژەی بەوەش کرد “ئەمساڵ 100%ی ئەوانەی فۆرمی زانکۆلاین [بە دروستی] پڕدەکەنەوە وەردەگیرێن و ناهێڵین بکەونە سەر جادە
هاوکات ئاماژە بەوە دەکات سیستمەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ کارا دەبێت و وەزیری خوێندنی باڵا داوادەکات، قوتابیان سەردانی سەنتەرەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆ لاین لە زانکۆکان و ئەو شوێنە فەرمیانە بکەن، کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریدەکات..”
باسی لەوەشکرد، کە لە سەدا 100ی ئەو قوتابیانەی لە رێگەی زانکۆ لاینەوە فۆرم بۆ چوونە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕدەکەنەوە، لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێن.