جاوید ڕەحمان: پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەک دژی” حیجابی ئیجباری” لە ئێران دەربکات
دوابەدوای کاردانەوە بەربڵاوەکانی نێو دەوڵەتی لەمەڕ مەرگی” ژینا ئەمینی” بەهۆی شل بەستنی لچکەکەی ، جاوید ڕەحمان، ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پێویستە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بڕیارنامەیەک دەربکات کە حیجابی ئیجباری لە ئێران شەرمەزار و مەحکوم بکات .
دوێنێ هەینی لە کۆبوونەوەیەکی ڤێبینارێکدا پەیامنێری نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕەزایەتی و دڵتەنگییەکی قووڵی بە کۆچی دوایی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ – ی خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی.
جاویدڕەحمان وتی: مردنی ژینا ئەمینی نیشانەی پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤە لە ئێران و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە توندی ڕەفتارەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بەرامبەر بە ژنان شەرمەزار بکات.
په‌یامنێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها پرسیاری له به‌رپرسانی حكومه‌تی ئێران كرد هۆكاری سه‌پاندنی حیجاب به‌سه‌ر ژناندا چییه، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ژنانی غه‌یره موسڵمانیشدا، له كاتێكدا زۆرێك له‌وان حیجاب له به‌ها فه‌رهه‌نگییه‌كانیان نازانن.