ڤۆڵۆدمیر زیلێنسكی : وڵاته‌كه‌مان بوه‌ته‌ گۆمی خوێن

به‌پێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڤۆڵۆدمیر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرینا له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ی ئێستا پێیناوه‌ته‌ حه‌وته‌مین مانگ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و حه‌وتمین مانگیشه‌ كه‌ هێزه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئازادكردنی خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

گوتیشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ ژێر ده‌ستی داگیركارانیدا رۆژ به‌ڕۆژ ئازادی و رزگاركردن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام وڵاته‌كه‌مان بوه‌ته‌ گۆمی خوێن و له‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئێستا رزگارمانكردونه‌ته‌وه‌ هه‌مان سیناریۆكانی ناوچه‌كانی بوچا به‌سه‌ر هاوڵاتیانمان هاتووه‌ و دوباره‌ بوه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئۆكراینا باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌ئێستدا پێمان ناوەتە حه‌وته‌مین مانگ له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی داگیركاران، 450 ته‌رمی دیكه‌ی هاوڵاتیانمان له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی خاركیڤ نێژرابوون، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی دیكه‌ش ده‌دۆزینه‌وه‌، ته‌رمی هاوڵاتیانمان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ئازاردرابون و رووبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌ تامردن بوونه‌ته‌وه‌.

 

 

Back to top button