هۆشدارییەکی نێودەوڵەتی لەبارەی جەنگی ئەتۆمەوە
ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بێلاڕووس ڕای گەیاند کە مرۆڤایەتی لە لێواری چوونە ناو ململانێی ئەتۆمیدایە.
لوکاشینکۆ لە کۆڕێکی نیشتمانیدا کە بە بۆنەی ڕۆژی یەکێتی نیشتمانی لە بێلاڕووس بەڕێوەچوو گوتی، جیهان عەقڵی لەدەست داوە. خەڵکی ئاسایی تەنانەت ئەوانەی دوورن لە سیاسەت پرسیار دەکەن، چۆن هەموو ئەمانە کۆتایی دێت؟ بۆ یەکەمجارە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە مرۆڤایەتی خۆی لە لێواری ململانێی ئەتۆمیدا بینیەوە.