پلەی ژمارەیەکی زۆر ئەفسەری دیکەی پێشمەرگە بەرزکرایەوە
خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە.
لە راگەیێندراوێکدا میران بەکر، سكرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: “خشتەیەکی نوێی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەردرا و بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نێردرایەوە”.
گوتیشی: “ژمارەی ئەو ئەفسەرانەی لە خشتەکەدا ناویان هاتووەتەوە، 3 هەزار و 393 ئەفسەرن”.
بەپێی زانیارییەکان پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلوولی ساڵی 2018 – 2019، تایبەت بە هەردوو یەکەی 70 و 80 و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گازە”.