پەروەردەی هەولێر روونكرنەوەیەکی بڵاو کردەوە

بە فەرمانی وەزیری پەروەردە لێژنەیەک پێکھێندرا

پەروەردەی هەولێر لەبارەی رووداوی بەربوونەوەی پانكەی قوتابخانەیەك لە هەولێر، روونكردنەوە دەدات و وەزیری پەروەردەش لیژنەیەك پێكدەهێنێت.

لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر، رای گەیاند: “ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی 9ی 2022 لە کاتی دەوامی ئاسایی قوتابیان لە قوتابخانەی سەرکەشی بنەڕەتی تێکەڵاو پانکەیەک لە ئەڵقەی سەقفی پچڕاوە و بەربووەتەوە، سەر تەختەی دانیشتنی قوتابیان و لە ئاکامدا دوو قوتابی زامدار بوون و دەستبەجێ لە لایەن دەستەی کارگێری قوتابخانە گەیەندانە نەخۆشخانە و کاری پێویستیان بۆ ئانجام دراوە و خۆشبەختانە تەندروستیان باشە “.

ئاماژە بەوەش كراوە: “لە کاتێکدا کارگێری قوتابخانەی ناوبراو لە پشووی ھاوین نۆژەنکردنەوەی بۆ تەواوی پێداویستیەکانی قوتابخانە بە تایبەتی لە رووی کارەبا ئەنجامداوە”.

 

لە روونکردنەوەکە هەروەها باس لەوەشکراوە کە لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری رووداوەكە پێکهاتووەودوای رووداوەکەش بە فەرمانی جەنابی وەزیری پەروەردە لێژنەیەکی بەدواداچوونی بۆ ھۆکاری رووداوەکە پێکھێندرا”.

 

Back to top button