به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك 90 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و داعشیشی تێدایه‌.

خواكوڕك

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی (90) كه‌س به‌ تۆمه‌تی جۆراوجۆر راده‌گه‌یه‌نێت.

فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی گوته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركووك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ نێو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌دا، باندێكی دوو كه‌سی هه‌ن، كه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن سیی و نۆ ساڵییان كوشتووه‌.

گوته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و (90) كه‌سه‌ له‌ ماوه‌ی مانگێكدا ده‌ستگیر كراون. هه‌روه‌ك گوته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركووك رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش تۆڕێكی شانه‌ی نووستووی داعشیان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ژنیشیان له‌نێو دایه‌ و به‌ نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی بوون.

Back to top button