نێچیرڤان بارزانى بە فەرمی بانگهێشتى بەریتانیا کرا

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم دەچێتە لەندەن.

 

لە راگەیێندراوێکدا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 18/9/2022، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە رێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.

 

لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەى دوو رۆژی رێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.

Back to top button