سه‌رۆكی ئه‌ركان به‌ڵێنێك به هه‌موو پێشمه‌رگه ده‌دات
دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگەی ڕاگەیاند سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له گه‌ڕانه‌وه‌ی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ساڵه‌كانی ڕابردووی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و به‌ڵێنیشی دا به زوویی كار له‌سه‌ر خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ساڵه‌كانی 2020 و 2021 و 2022ش بكات.
بە بۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵەکانی 2018 و 2019ی ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 80 و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن و لیواکانی پۆلیسی نەوت و غاز ، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە تەواوی ئەو ئەفسەرانە دەکەم کە ناویان لە خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەدا هاتووە، هەروەکو بەڵێنمان دابوو ئەرکە سەرەکییەکەی خۆمان جێبەجێ کرد بە راییکردنی مامەڵەکانیان بە خێرایی.
بۆ ئەو ئەفسەرانەشی کە ناوەکانیان لە خشتەکانی 2020 و 2021 و 2022 هەیە، سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند: بەڵێن دەدەین بە زوویی کار لەسەر ئەم خشتانەش دەکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا مامەڵەکانی ئەوانیش رایی دەکرێت و پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه بەم هەنگاوەش پڕۆسەی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە رێک دەخرێتەوە