ناوەڕۆکی نامەیەکی قادری حاجی عەلی بۆ سەرۆک بارزانی بڵاو دەبێتەوە
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ناو بەرگی پێنجەمی كتێبی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، ده‌رده‌كه‌وێ كه له دوای راپه‌ڕینیش هیچ هه‌نگاوێك به‌بێ پرسی سه‌رۆك بارزانی نه‌نراوه و هه‌میشه وه‌ك رێبه‌ری گه‌لی كورد ده‌ركه‌وتووه.
له لاپه‌ڕه 562ی كتێبه‌كه‌دا، نامه‌یه‌كی قادر حاجی عه‌لی كه ئه‌وكاته یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و به‌ره‌ی كوردستانی بڵاو كراوه‌ته‌وه و تیایدا به ده‌ق نووسراوه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كاك دكتۆر رۆژدا، محافزی سلێمانیمان دی كه له به‌غدا گه‌ڕابووه‌وه، باسی كرد كه به ڕه‌سمی ئاگه‌داریان كردووه، هه‌موو دائیره‌كانی سلێمانی ته‌بلیغ بكات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و موئه‌سه‌سه‌كانی خۆیان و چیی مه‌له‌فات و مۆر و پاره هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌ن، دیاره قه‌راره‌كه ته‌نیا بۆ سلێمانی نییه، به‌ڵكو هه‌موو مه‌نته‌قه‌ی حوكمی زاتییه.
هه‌ر له‌نامه‌كه‌دا كه بۆ سه‌رۆك بارزانی ناردووه هاتووه، دیاره جه‌نابت باشتر ده‌زانی كه ئه‌م هه‌نگاوه جگه له‌وه‌ی زه‌ختێكی سیاسییه له ڕووی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیشه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه و پاش ماوه‌یه‌ك خه‌ڵكی له نه‌بوونی خه‌ده‌مات تووشی ئیستیا ده‌بن و ئۆباڵهكهیشی ده‌خه‌نه سه‌ر شانی به‌ره‌ی كوردستانی.
له‌نامه‌كه‌دا پێشنیاری قادر حاجی عه‌لی ئه‌وه بووه، ئێمه وامان پێ چاك بوو كه له هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه كاری بۆ بكه‌ین، كاك رۆژ بێته لای جه‌نابت و مهوقفهكهتان بۆ باس بكات، تا هه‌وڵێك بدرێ كه حكوومه‌ت ئه‌و قه‌راره رابگرێ، ئێمه‌ش لێره‌وه په‌له بكه‌ین له چاكردنی وه‌زعی شاره‌كان و تهنزیمكردنهوهی ئیشی دائیره‌كان به‌وشێوه‌ی كه‌س ته‌داخول له كاورباریاندا نه‌كات و هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه‌وتینه ئیشكردن.
له كۆتایی نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، هیوادارم كه جه‌نابتان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌داخول بكه‌ن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌مری جه‌نابتین كه چی پێویست بكات له‌سه‌ر ئێمه جێه‌جێی ده‌كه‌ین.
قادر حاجی عه‌لی دوای ساڵی 2009 یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا به ته‌واوی له كاری سیاسیی و حزبی دووركه‌وته‌وه تا له 10ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020، به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست دا.