100 زیارەتکاری ئێرانی مردوون و زۆرێکیش بێسەرشوێنن

 

بە پێی دوایین ئامارەکانی ناوەندی چاودێری بۆ زیارەتکارانی ئێرانی لە چلەی ماتەمینی حوسێن دا ، 100 زیارەتکار گیانیان لە دەست داوە .

 

ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ، بە پشتبەستن بە ناوەندە فەرمییەکانی چاودێری زیارەتکارانی کەربەلا و تازییەبارانی حوسێنی ئاشکرای دەکەن زیاتر لە 100 زیارەتکاری ئێرانی لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن دا گیانیان لە دەستداوەو بەشێکی بەرچاویش بێسەروشوێنن .

 

ئاژانسی فەرمی ئیسنا ئاماژە بە هۆکاری گیان لە دەستدانەکان دەکات و ئاشکرای دەکات بەشێک لە زیارتکاران بە هۆی گەرما و بەشێکش کەوتوونەتە ژێر پێی زیارەتکارانی دیکەوەو پێشێل کراون و گیانیان لە دەست داوە .

.

Back to top button