بە سێ مووشەک ‌هێرشکرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا

 

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند ، بە سێ مووشەک هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی هێزەکانیان لە “گوندی سەوز”ـی رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لە سووریا .

 

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 19ـی ئەیلوولی 2022 فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات : “رۆژی 18ـی ئەیلوول، کاتژمێر 7:05ی ئێوارە بە کاتی سووریا ، هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەی گوندی سەوز لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا شکستیهێنا لەوەی هێزەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان یانیش کەرەستەی سەربازی بپێکێت.”

 

بنکەی گوندی سەوزی ئەمریکا دەکەوێتە نزیک کێڵگەی نەوتی عومەر لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سووریا. ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدەدایە و سوپای ئەمریکاشی تێدایە.

Back to top button