پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکات.
بە پێی بانگهێشتنامەیەک کە واژووی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرە ، داوا کراوە پەرلەمانتاران ئامادەبن بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20) و ماده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (52) و مادەكانی (54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌مشێوه‌یه بێت:.
-خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (78، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1 – پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 – پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)
3 – پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق