به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی سلێمانی سه‌ردانی نه‌شمیل محه‌مه‌د كرد و داوای لێبوردنی لێ كرد.

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ (عه‌قید هاوڕێ محه‌مه‌د) به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانى سلێمانى سه‌ردانى ماڵى خاتوو (نه‌شمیل محه‌مه‌د) په‌یامنێرى وه‌رزشى كوردستان تى ڤى كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ هه‌واڵى پرسیى . عه‌قید هاوڕێ رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك پۆلیسى چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان داواى لێبوردن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م رووداوه‌ كه‌ تێیدا خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د تووشى لێدان و له‌ هۆش خۆچوون بوه‌.

هۆكارى دره‌نگ هاتنیشیانى بۆ نه‌بوونى ده‌وام له‌ هه‌فته‌ى رابردوو گه‌ڕانده‌وه‌، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ئه‌وان به‌ سنگێكى فراوانه‌وه‌ هه‌ر سكاڵایه‌كى یاساییش قبووڵ ده‌كه‌ن كه‌ له‌سه‌ریان تۆمار بكرێت. وتیشى رێوشوێنى پێویست له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌ندانه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ په‌لامارا نه‌شمیل محه‌مه‌د په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى یان داوه‌ و ئازاریان پێ گه‌یاندووه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ له‌كاتى رووماڵكردنى یارى تۆپى پێى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى نه‌ورۆز و شێروانه‌ له‌ لایه‌ن هێزى پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر نه‌شمیل محه‌مه‌د په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى و سه‌رى به‌ر ستوونێكى یاریگاكه‌ كه‌وته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك بێ هۆش بووه‌ و له‌ ئێستایشدا بارى ته‌ندروستى ناجێگیره‌ ، و بڕیاره‌ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكرێت.

وا بڕیاره‌ له‌ سه‌ر ئه‌ركی نێچیرڤان بارزانی په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان تیڤی بنێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ مه‌بستی چاره‌سه‌ری پێویست.

Back to top button