كه‌سێك به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا
پۆلیسی هەولێر، دەستگیر کردنی كه‌سێكی به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر راگەیاند .
لە راگەیێندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو یكرده‌وه، تێیدا هاتووه: “بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە شەقامی 150 مەتری تۆمەتبارێکیان بە ناوی (خ. ع. م) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد”.
راشیگەیاندووە:”لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیكاب (دێر) و ماددەی هۆشبەر و چەقۆیەکدا گیرا، تۆمەتباره‌كه‌ش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی دادگه کرا”.