خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراو و بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە .

 

 

بەردەوامیی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی بەرفراوانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە گیان لە دەستدانی ” ژینا ئەمینی ” خەڵکی سەقز گەیشتۆتە ڕادەیەک ئەمریکا و ڕێکخراوەکانی جۆراوجۆری جیهانی ئیدانەی کردەوەکانی ئێران بکەن .

 

خۆپیشنانەکانی دوێنێی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ، بوو بە هۆی ئەوەی لە زۆرێک لە شارەکانی تری ئێرانیش خەڵک بێنە سەر شەقام و بە تەواوەتی دۆخی ناوخۆیی ئێران بەرەوە ئاستێکی مەترسیدار بڕوات بۆ دەسەڵاتی ئێران .

 

لە بەردەوامیی ئەو خۆپیشاندانانەدا کە بوو بە هۆی تێک هەڵچوونی خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بە پێی دوایین زانیارییەکانی ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” تا ئێستا شەهید بوونی 7 هاووڵاتی کورد و 152 بریندار بە شێوەی فەرمی پشتڕاست کراوەتەوە .

 

هاوکات هێزەکانی ئەمنیی کۆماری ئیسلامی دەستیان داوەتە دەستبەسەرکردنی بەرفراوانی لاوانی کورد لە هەموو شارەکان و زیاتر لە 300 کەس دەستبەسەر کراوە .

لە ناو بریندارەکانیشدا ژن و منداڵ هەیە کە  بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنییەکان بریندار کراون .

Back to top button