فەرەنسا: هیچ ئۆفەرێکی باشتر بۆ ئێران نییە

 

ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، کاترین کۆڵۆنای وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە “هیچ ئۆفەرێکی باشتر بۆ ئێران نییە” بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی  و ئەوە کاری تارانە کە “بڕیاری دروست” بدات.

 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە ئاماژە بە پێشنیازەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ شکاندنی بنبەستی دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی  وتی کە پێدەچێت کرانەوە بۆ بوژانەوە لە داخستنی بێت.

 

هەروەها خاتوو كۆلۆنا ئەگەری ئەوەی ڕەت نەكردەوە كە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی، ئیبراهیم ڕەئیسی كۆببێتەوە كە لەم هەفتەیەدا لە نیویۆرك دەبێت.

Back to top button