ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێی دوو بابەتی گرنگ کۆ دەبێتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەش رەخسـاندنی هەلی کـارە بـۆ هاووڵاتییان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 20ی ئەیلوولی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.
کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێک دێت:
بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خستنەڕووی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت، و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشـکردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەکانی کـار و ئەولەویەتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان و پابەندکردنی خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کـرێکارانی خۆماڵی.
بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خسـتنەڕووی ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێکهـاتە و ئەرکەکـانی لیژنەکـانی لێکـۆلینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) لە بەر رۆشنایی برگەی (یەکەم) لە ماددەی (9) لە یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2020، یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان.