پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەك بۆ كۆچی دوایی شێخ عەدنان نەقشبەندی وەزیری پێشتری ئەوقاف و كاروباری ئاینی بڵاو دەكاتەوە.

 

دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی :-

 

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی شێخ عەدنان نەقشبەندی-م بیست ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ھەمووان ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button