پۆلیسی دهۆک کەسێکی دەستگیرکرد کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەشێوەی خراپ بەکارهێناوە

بەمەبەستی ڕێگری کرد لە خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، پۆلیسی دهۆک هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەست پێکرد کە بە شێوەیەکی خراپ تۆەکۆمەڵایەتەکان بەکاردەهێنن.

لەم چوارچێوەیە پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 09ـی 2022 ڕایەگەیاند کە کەسێکی لەسەر ناوزڕاندن و گوتەی ناشرین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی و بە بڕیاری دادگەی لێکۆڵینەوە بەناوی (م. م.ئـ) لەلایەن پۆلیسی دهۆک دەستگیر کرا.

ڕاشیگەیاند: تۆمەتبار لەسەر تاوانی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێری پەیوەندیکردن (ناڤزڕاندن و گوتەی ناشرین لەدژی خەڵک) و ئێستاش بە کەفالەت ئازاد کراوە تاوەکو ڕۆژی دادگەییکردنی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی خستەڕوو کە تاوانەکەی لە لایڤێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام داوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لێکۆڵینەوەکان دەستی پێ کردووە و بەپێی بەندی 2 یاسای ژمارە 6ـی خراپبەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن ئەنجام دەدرێت.

Back to top button