چەن نهێنیەكی مەترسیدار لەسەر فرۆكەخانەی سلێمانی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
شاخەوان عەبدولڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی پارتی ئاشكرا دەكات كە مالیكی لەرێگای فرۆكەخانەی سلێمانیەوە چەكی بۆ هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە قەندیل ناردووە، ئەو چەكانەش گەیشتۆتە دەستی پارتی كرێكارانی كوردستان”.

ئەندام پەرلەمانی كورد لە پەرلەمانی عیراق شاخەوان عەبدللا بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردسانی راگەیاندووە، لە ساڵی 2015 دا كۆمەڵێك بەڵگەنامەم خستەروو، كە دەریاندەخست لە ناوچەی شنگال لەلایان حشدی شەعبی و مالیكی ” دوو ملیار و 600 ملیۆن دینار دراوە بە میلیشیا كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكە و ئەمەش بۆ ئەوە بوو كە بەهەموو شێوەیەك ئێزیدیەكان بەلارێدا ببەن، بەڵام ئەوەیان بۆ نەچووە سەر، نەیانتوانی بە پارە خەڵك راكێش بكەن بۆ لایی خۆیان، بەڵام پەكەكە لەهەوڵی دووەمی دا چوو لە قەندیل و سوریا خەلكیان هێنا بۆ ناوچەی شنگال و لەسەر زەوی خەڵكی شنگال جێگیریان كردن بۆ ئەوەی بلێن ئەوە خەڵكی ئێزیدیە و لایانگرانی ئێمەن”.

هەر لەسەر ئەو بەڵگانەی كە لەبەردەستی شاخەوان عەبدلڵا دایە، مالیكی بەچەندین شێوە و قۆناغ هاوكاری پەكەكەی كردووە، لەرێگای فرۆكەخانەی سلێمانی چەك و تەقەمەنی بۆ قەندیل نێردراوەو نێردراوە بۆ فرۆكەخانی سلێمانی لەوێش گواستراوەتەوە بۆ قەندیل”.

Back to top button