رەوتی حیکمە: پێغه‌مبه‌رێكیش كاندید بكه‌ین ره‌وتی سه‌در قبووڵی ناكات

ئەندمێکی ره‌وتی حیكمه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێكیش كاندید بكه‌ن ره‌وتی سه‌در قبووڵی ناكات.

فه‌هد جبوری ئه‌ندامی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەدەزگاکانی رایگەیاند، ئه‌گه‌ر (پێغه‌مبه‌رێكیش) بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئه‌وا له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌دره‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌.

جبووری گوتیشی هه‌وڵمان نه‌داوه‌ كارێك بكه‌ن كه‌ ره‌وتی سه‌در نیگه‌ران بكات، به‌ڵام دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر 100 كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ین، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ ره‌تده‌كرێنه‌وه‌.

Back to top button