بێریوان خهیلانی: بوون به حهشدی شهعبی هیچی كهمتر نیه له مهترسییهكانی داعش.
خواكوڕك
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له سهر لیستی پارتی دەڵێت” ناونووسكردنی گەنجانی كورد بۆ ڕیزەكانی حەشدی شەعبی مەترسیدارترین پیلانە، لەلایەن دوژمنانی كوردەوە داڕێژراوە و هیچی لە مەترسییەكانی داعش كەمتر نییە.
(د. بێریوان خەیلانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه”دوژمنانی كورد، خۆیان عێراقیان كاول كرد و، چاویان بڕیوەتە ئارامیی هەرێمی كوردستان. ناونووسكردنی گەنجانی كورد بۆ ڕیزەكانی حەشدی شەعبی مەترسیدارترین پیلانە، لەلایەن دوژمنانی كوردەوە داڕێژراوە و هیچی لە مەترسییەكانی داعش كەمتر نییە. چونكە لەم پیلانە نوێیەی دوژمناندا سەربەخۆییی كوردستان و تاكی كورد بە ئامانج گیراوە. دوژمنانی كورد لەڕێی دەست و پێوەندەكانیانەوە دەستیان داوەتە ئەم پرۆسە مەترسیدارە و هەوڵی پەلكێشكردنی گەنجانی كورد بۆ نێو ڕیزەكانی حەشدی شەعبی دەدەن.”
خەیلانی جەختی كردەوە ”دەبێ سەركردایەتیی سیاسیی كورد هەرچی زووە بكەوێتە خۆ و ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و یەك بگرن، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم پیلانە مەترسیدارەی دورژمنان ببنەوە، چونكە ئەم بابەتە تەشەنە بكات، بەئاسانی چارە ناكرێت و زۆر مەترسیدارە. دوژمنانی گەلی كورد قەیرانی داراییان قۆستووەتەوە و دەیانەوێت بە پارە و مووچەی چەور خەڵك بۆ جاشایەتی پەلكێش بكەن. پێشتر ئەم پیلانە بەسەر سووننەكاندا جێبەجێ كراوە و بەشێكی زۆریان چاوبەست كردوون و لە ڕیزەكانی حەشدی شەعبیدا دایانمەزراندوون و ئێستا لەدژی سوننە بەكاریان دێنن.”
ئەو ئەندامە كوردەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیشی كردەوە: ”چەند لایەنێكی كورد پشتگیریی پیلانەكانی (مالیكی) دەكەن، (مالیكی)ش پیلانی داڕشتووە، کە برەو بە هیزی حەشدی شەعبی بدات و لە هێزی سەربازیی عێراق بەهێزتری بكات. خۆ (مالیكی) بەو هێزە شڕەی جارانی ئەوەندە هەڕەشەی لە هەرێم دەكرد، ئەگەر لەدەستی بێت هەموو شتێك لەدژی هەرێم دەكات. بۆیە لە هەموویشی مەترسیدارتر ئەوەیە، کە تاكی كورد لە دژی كورد بەكار بهێنێت.”