سەرۆک بارزانی پێشوازی لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد

 

ڕۆژی چوارشەممە 21 ئەیلوولی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆرە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد.

 

‌‎هەردوولا لە دیدارەکەدا باسیان لە پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانکردو زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی هەماهەنگی و یەکدەنگی کرد لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.

 

جەنابی سەرۆک بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و هەر هەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەلایەن دامەزراوە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، وەک چۆن لەڕابردوو هەمان هەڵوێستی هەبووە.

Back to top button