پرۆسەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن کۆتاییهات
زیاتر لە 25 هەزار زیارەتکار لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی هاتنی زیارەتکاران ئەمڕۆ چوارشەممە (21ی ئەیلوولی 2022) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: “كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی به‌شداری كردنی زیاره‌تكارانی ئێرانی به رێگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و هه‌رێمی كوردستان له رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی (ئیمام حوسێن) له شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به سه‌ركه‌وتووانه راده‌گه‌یێنین”.
هاوکات تەیدا ئاماژە بەوە کراوە ، پڕۆسه‌ی هاتنی زیاره‌تكاران به شێوه‌ی فەرمی له به‌رواری (7/9/2022) ده‌ستپێكرد و له به‌رواری (20/9/2022) كۆتایی هات.
دەشڵێت، بە گشتی له‌م ماوه‌یه‌دا (25138) زیاره‌تكار له ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران داخیل بوون و له‌و رێژه‌یه (15595) زیاره‌تكار دووباره به ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له دوای به‌جێگه‌یاندنی رێوڕه‌سمه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ و‌ڵاتی خۆیان. كه له‌و رێژه‌یه‌ش (150) زیاره‌تكاری ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان بوون.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی دیکە لیژنەکە رایگەیاندووە، (4218) زیاره‌تكار له هه‌موو وێستگه‌كان سه‌ردانی تیمه‌كانی ته‌ندروستییان كردبوو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، هه‌روه‌ها یه‌ك رووداوی هاتووچۆ هه‌بوو كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو و، نزیكه‌ی (12000) له‌و زیاره‌تكارانه به شه‌و له وێستگه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی مابوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی گشت خزمه‌تگوزاری بۆیان .