سه‌رۆک بارزانی سه‌ردانی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ده‌کات
ڕۆژی چوارشه‌ممه 21ـی ئەیلوولی 2022 سه‌رۆک مسعود بارزانی به‌بۆنه‌ی پەنجاو دووەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کرد، لەلایەن دکتۆر عەبدوڵلا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، و ئەندامانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی پێشوازی لێ‌کرا.
سەرەتا سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌خێرهاتنی سه‌رۆک مسعود بارزانی کرد و کورته‌یه‌کی له‌باره‌ی مێژوو و کار و ئامانج و ئه‌رکه‌کانی یه‌کێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وەدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆک بارزانی سه‌ردانه بۆ ماڵی هه‌موو زانایانی ئایینی ئیسلامی له کوردستان.
سه‌رۆک بارزانی جارێکی دیکه پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد، و پشتیوانی خۆی بۆ زانایانی ئایینی لە کوردستان دەربڕی، هیوای خواست چۆن له رابردوودا رۆڵی کاریگه‌ریان له بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و رەتکردنەوەی ژێردەستی و چه‌سپاندنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و دینداری هەبووە، به‌هەمان شێوەش له داھاتوودا لە خزمه‌تکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەھا پیرۆزەکان به‌رده‌وام بن.