رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: ێویستە پەرلەمان بڕیاری ئازایانە لەبارەی خێزان و کۆمەڵگا بدەن و کۆمەڵگا بەرەوە ئاراستەی دروست ببەن.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە پەرلەمان بڕیاری ئازایانە لەبارەی خێزان و کۆمەڵگا بدەن و کۆمەڵگا بەرەوە ئاراستەی دروست ببەن.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی گوتارێكدا كه له په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، بەشی هەرە زۆری هۆکارەکانی تێکچوون و لەبەریەکهەڵوەشانەوەی خێزانەکان، ئامرازه‌كانی پەیوەندیکردنن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “پێویستە پەرلەمان هاوکاری حکومەت بکات لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان، چونکە حکومەت لە جێبەجێکردن تووشی گرفتی زۆر دەبێت”.
ده‌شڵێت: “پێویستە لە کاتی دەرچوونی هەر یاسایەک خێزانی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت”
لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات، بەشی هەرە زۆری هۆکاری تێکچوونی خێزانەکان ئامرازه‌كانی پەیوەندیکردنن