بهرپرسێكی یهكێتی له شارهزوور:هەرکەسێک ببێتە حەشد شەعبی جاشە.

خواكوڕك
جێگری بهرپرسی مهڵبهندی 9 لە سنووری هەڵەبجە و شارەزوور سەبارەت بە ناونووسکردنی هاونیشتمانیان بۆ نێو حەشدی شەعبی لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی گفتوگۆیان کردووە و لە زاری ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەیەوە دەڵێت: هەرکەسێک لە هەرێمی کوردستان ببێتە حەشدی شەعبی جاشە.
(ئەحمەد قەدەفەری) جێگری مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەکێتی بە ترووداوی راگەیاندوه”حەشدی شەعبی هیچ فەوج و لیوایەکی لە سنووری شارەزوور و هەڵەبجە نەکردووەتەوە، بەڵام ناونووسین دەکرێت و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانیش هەیە”.
جێگری مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد “سەبارەت بە ناونووسکردن بۆ چوونە نێو حەشدی شەعبی، لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی قسەیان کردووە و پێیان راگەیاندوون، هەرکەسێک ببێتە حەشد، جاشە”.