مانگی داهاتوو گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە ئەلیكترۆنی

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، بۆ یەكسانی و پێدانی دەرفەت بە هەمووان، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو گرێبەستەكان لە هەرێمی كوردستان دەبێتە ئەلیكترۆنی.

 

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە رای گەیاند، بە ئەلیكترۆنیكردنی گرێبەستە گشتییەكان، هەنگاوێكی گرنگی نەهێشتنی رۆتین و پیادەكردنی دادپەروەرییە لە پێشكەشكردن و پرۆسەی تەندەرینی گرێبەستە گشتییەكان.

 

راشیگەیاندووە، “هەنگاوەكانی بە ئەلیكترۆنیكردنی گرێبەستە گشتییەكان، كۆتایی پێ هاتووە و لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەم پرۆسەیە ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پێشكەشكردن و تەندەرینی پڕۆژەكان بۆ ئەنجامدانی گرێبەستە گشتییەكان، بەشێوازی ئەلیكترۆنی بێت و دادپەروەرەی و یەكسانی لە نێوان كۆمپانیاكان دەهێنێتە ئاراوە.

Back to top button