بڕە پارەیەکی زۆر گەیشتە هەرێمی کوردستان و حەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات: چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان و، حەفتەی داهاتوو دابەشی دەکەن.

 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕایگەیاند:”چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان کە بریتیە لە بڕی( سی و چوار ملیار و شەش سەدو سیانزە ملیون و حەفتاوحەوت هەزار دینار).

لەبارەی بڕی پارەکەش گوتی:” بەم شێوەی لای خوارەوە بەپێی شارەکان دابەشکراوە:-

سلێمانی / هەشت ملیار و حەوت سەدو نەوەدو هەشت ملیون دینار

هەولێر/ بیست و دوو ملیار و شەش سەد و هەشتاو حەوت ملیۆن دینار .

دهۆک/ سێ ملیار و سەدو بیست و هەشت ملیۆن وحەفتاوحەوت هەزار دینار .

گوتیشی:” بەم شێوەیە کۆتای بە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢هات.

باسی لەوەشکرد:” لەسەرەتای هەفتە ی داهاتوو پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێری و داراییەکان دەست بە دابەش کردنی دەکرێت .

Back to top button