ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە پێوەندی لەگەڵ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئێران داوای کرد “هەنگاوی خێرای جیهانی” بگیرێتەبەر

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی “بەرەنگاربوونەوەی سەرکوتکردنی کوشندەی ناڕەزایەتییەکان دژی مردنی مەهسا ئەمینی پێویستی بە کردەوەی بەپەلەی جیهانی هەیە”.

 

ئەم ڕێکخراوە لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، لێخۆشبوونی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر سزایەک بە “قەیران” وەسف کردووە و نووسیویەتی “پێویستە سەرکردەکانی جیهان لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داواکارییەکان بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سەربەخۆ پشتیوانی بکەن  بۆ لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کارە نایاساییەکانی ئێران”.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختی لەوە کردەوە کە “پێویستی بەپەلە بۆ ئەو جۆرە کارانە” بە ڕوونی  کوژانی مەهسا (ژینا) ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ  و کوژرانی خۆپیشاندەران لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە درێژەدا دەنووسێت کە بەڵگەی کۆکردۆتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی نایاسایی فیشەک و گازی فرمێسکڕێژ و باتۆنی کارەبایی  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.

Back to top button