دیاری حوسێن : هێزێک دەستی هەیە لە بەردەوامیی نائارامیی ناوچە کوردستانییەکان

 

لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ” دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک ئاماژە بەوە دەکات هیزە عێراقیەکان خۆیان دەستیان هەیە لە نائارامیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم .

 

دیاری حوسێن لەمبارەوە ڕایگەیاند ،: “ھەموو ئەو ناوچانەی پێشمەرگەیان تێدا نییە و دەکەونە سنووری ماددەی ١٤٠ ئێستا داعش مەترسیی لەسەریان هەیە، خەڵکی ئەو ناوچانەش ھاوکاری داعشن و زۆر دڵنیا نین لە توانای ھێزە عێراقییەکان، ئەوەش یەکێکە لە کێشەکان، چونکە نەیانتوانی ڕەوشی ئەمنی کۆنتڕۆڵ بکەن

لە بەشیکیتری لێدوانەکەیدا گوتی : “تا دێت داعش بەھێزتر دەبێت و جووڵەی زیاتر دەکات، ئەوەش ھۆکارە کە ڕۆژ بە ڕۆژ قەبارەی داعش زیاتر بێت لە کەرکووک و دەوروبەری، ڕووداوی شەوی ڕابردووش لە ڕفاندنی ھاووڵاتییان ئاماژەیە بۆ بەھێزبوونی داعش.”

لە کۆتاییشدا ڕوونیکردەوە : “تێکچوونی ڕەوشی عێراق و پرۆسەی سیاسی کاریگەریی لەسەر ڕەوشی ئەمنیی عێراق پەیدا کردووە و داعش سوودی لەو ناکۆکی و ئاڵۆزییانەی عێراق بینیوە، لەبەر ئەوەش تا ڕەوش ئاڵۆزتر بێت زیاتر دەرفەت بە داعش دەدات جووڵە بکات.”

Back to top button