حکومەتی هەرێم : پڕۆژەیەکی گەورەی خزمەتگوزاریی لە دهۆک جێبەجێ دەکات
به سهرپهرشتیی تیمهكانی سهرۆكایهتیی شارهوانیی دهۆك، پڕۆژهی دروستكردنی شهقامێكی سی مهتری، له شارهكهدا دهستی پێ كرد.
وەزارەتی شارەوانی و گوشتوگوزاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی رۆژهەڵاتی دهۆك، پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتری لە كەرتی 45ی ماسیكێ لە شاری دهۆك دەستیپێكرد.
ئەوەش خراوەتە روو: پرۆژەكە بە گوژمەی دوو ملیار و 927 ملیۆن و 576 هەزار و 500 دینار لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی ڕۆژهەڵات و سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێت، درێژیی شەقامەكە دوو هەزار 226 مەترە و پانییەكەشی 30 مەترە، لە نزیك مزگەوتی سەباح ملحم دەستپێدەكات تاوەکوو دەگاتە نزیك چاكسازیی زركا لە شاری دهۆك.