تورکیا دەستگیر کردنی دوو بەرپرسی پەکەکەی لەسەر سنوور راگەیاند
سەرچاوە تهناهییهكان بڵاویانکردۆتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا، ئەندامی رێکخراوی پەکەکە، ئاتیللا چیچەک کە ناوە نهێنییەکەی (لەهەنک)ە، ناوی لە لیستی داواکراواندا بووە و بەناو بەرپرسی رێکخراوەکە لە سووریا و عێراق، حوسێن یڵدرم کە ناوە نهێنییەکەی (عەلیشەر)ە، لەسەر سنوور گیران و گەڕێندرانەوە تورکیا.
ئەوەیش هاتووه، ئاتیللا چیچەک یەکێک بووە لە ئەنجامدەرانی ئەو کردەی کە لە 25ی ئەیلوولی 2012 لە دێرسم ئەنجامدرا و تێیدا شەش سەرباز و هاووڵاتییەکی سڤیل كوژران و هەروەها یەکێک بووە لە ئەنجامدرانی ئەو پەلامارەی کە لە 20ی ئابی 2020 لە شارۆکەی دۆغوبایەزیت سەربە پارێزگای ئاگری ئەنجامدرا و تێیدا دوو سەرباز كوژران، بەناو بەرپرسی ئەو رێکخراوە بووە لە سووریا و ئێران،
هەروەها یڵدرمیش لە سووریا و عێراق بەناو بەرپرسی رێکخراوەکە چالاکیی چهكدارى ئەنجامداوە.