ئەو هوتێلە داخرا کە هاووڵاتیانی گەڕەکێکی هەولێری هەراسان کردبوو
پارێزگار بڕیاری دا، ئەو هوتێلە دابخرێت کە هاووڵاتیانی گەڕەکێکی هەولێری هەراسان کردبوو.
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك رای گەیاندووە:” دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆی هۆتێلێك، کە هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی كورانی عه‌نكاوه‌ی هه‌راسانكردبوو، ئەمڕۆ هەینی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، تیمەکانی قایمقامیەت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێری راسپارد، ئیجرائات لەگەڵ ئیداره‌ی هۆتێله‌كه‌دا بکرێ و دابخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هۆتێله‌كه له یاسا و رێنماییه‌كانی حكومه‌ت ده‌رچووبوو ، له رێگه‌ی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه داخرا.