مه‌راسیمی رۆژی نیشتمانی سعوودیه له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ 92مین رێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی سعوودیە لە کونسوڵگه‌ی سعوودیە لە هەولێر بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەندان بەرپرسی باڵای تر‌ى هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئه‌یلوول، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى یادى 92 ساڵه‌ى ڕۆژى نیشتمانى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌دا كرد كه له‌لایه‌ن كۆنسوڵگه‌ى گشتى سعوودیه‌وه له هه‌ولێر سازدرا.
نێچیرڤان بارزانى به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایى له خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و جێنشینى سعوودیه میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌ركردایه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى شانشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه كرد و هیواى سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ خواستن.
هاوکات محەممەد بن سلێمان عەسیری، کۆنسوڵی سعودیە لە هەولێر لە رێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد و سوپاسی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی کابینەی حکومەت و بەرپرسانی دیکەی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو هاوکاری و هاوئاهەنگییەی کە لەگەڵ وڵاتەکەی هەیانە و کردوویانە.