ئیسرائیل بزانە بەچی هەرەشە لە سوریا دەكات

خواكوڕك
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە ئەگەری دوبارە وەڵامدانەوەی هێرشی فڕۆکە ئیسرائیلیەکان لەلایەن هێزە دژە ئاسمانیەکانی سوریاوە،ئەوا فڕۆکە ئیسرائیلیەکان هێزی بەرگریە ئاسمانیەکانی سوریا دەکەنە ئامانج.
لیبەرمان بۆ ڕادیۆی وڵاتەکەی ئاماژەیدا بەوەی کە ئیسرائیل هەرکات پێویست بکات ئامانجەکانی لە سوریا بۆردومان دەکات و ڕێگە نادات چەک بگاتە دەستی حیزبوڵای لوبنانی.
پێشتریش سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مۆڵەتی هێرشی دا بە هێزە ئاسمانیەکانی وڵاتەکەی بۆ بە ئامانجگرتنی هەڕەشەکانی سەر وڵاتەکەی لە سوریا.

س:عربی 21

Back to top button