مستەفا چاوڕەش: ئێمە هەموومان لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بووین
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی باس لە گرنگیی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، دەڵێ: سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و ناڕەزایەتییانەی لەلایەن وڵاتانەوە هەبوو، بەڵام هەموومان لەگەڵ ریفراندۆم بووین.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی بە رایگەیاند: ئێمە هەموومان پشتیوانی ئەنجامدانی ریفراندۆم بووین، سەرەڕای هەموو ئەو تەگەرە و ئاستەنگانە و پشتگیرینەکردنی وڵاتانیش، بەڵام وەک یەکێتی لەگەڵی بووین.
چاوڕەش زیاتر دەپرسێت، ئێمە خەباتمان بۆ چی کرد؟، هەموو میللەتێک مافی خۆیەتی ریفراندۆم بکات و ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، تەنانەت تیمی تۆپی پێش خاوەنی ئاڵا و لۆگۆی خۆیانن و بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، ئێمە زەمەن هاوکارمان نەبوو، تا لەوکاتەدا سەربەخۆیی رابگەیەنین، بەڵام هیوادارم هەموومان ئەوەی پێمان دەکرێت بۆ سەربەخۆیی کوردستان و رزگارکردنی، هەنگاوی باش و کردەیی بۆ بنێین.