سەرۆک بارزانی پێشوازی لەو لاوە دەکات کە ئاڵای کوردستانی بردووەتە ژێر زەریای ئەتڵەس
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/09/frame-website-1-88.jpg)
ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ئالان عەبدولحەمید ( ئالان والی ) ئەکادیمست و مەلەوانزانی لێهاتووی کورد کرد.
ئالان گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستانە، خەڵکی شاری کۆبانێ یە، یەکێکە لە مەلەوانزانە لێهاتووەکان لەسەر ئاستی جیهان، گەنجێکی خۆبەخش و لێهاتووە و چەندین چالاکی ئەنجامداوە لە ڕزگارکردنی کۆچبەران لە دەریا و زەریاکاندا و خاوەنی چەندین بیرۆکەیە بۆ داھاتوو.
ئالان بە جلی کوردیەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی سەرۆک بارزانی بە قوڵایی ٢٩مەتر بردووەتە ژێر زەریای ئەتلەس و بەم شێوەیە نەورۆزی پیرۆزکردووە. ئەمڕۆ ئەم وێنەیەی پێشکەشی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد.